ناس کورد-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە مەترسیی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و پەرەپێدانی سیستەمی ئاوەڕۆی شار، پڕۆژەیەكی ستراتیژیی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر دەستیپێكردووە و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێكردندایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (19ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "پڕۆژەكە یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی شاری هەولێر و بە گوژمەی (392،380،000) دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت كە لە بەرزەپردی چوارڕیانی شەقامی 100مەتری و شەقامی بەحركەوە دەستپێدەكات تاوەكوو نەخۆشخانەی سویدی."
دەشڵێت، "بە تەواوبوونی، مەترسیی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە نامێنێت و سوودێكی یەكجار زۆر بە دانیشتووانی ئەو گەڕەك و شوێنە گشتییانە دەگەیەنێت كە لە نزیكی پرۆژەكەن."