ناس کورد-
بۆ تاوتوێکردنی نرخ و کواڵێتی بەنزینە 800 دینارییەکە، ئەمڕۆ لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكان له په‌رله‌مانی كوردستان لەگەڵ كه‌مال محه‌مه‌د، وەزیری سامانە سرووشتییەكان به وه‌كاله‌ت کۆدەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گوڵیزار ڕەشید سندی، ئەندامی لیژنەی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی کوردستان (19ی حوزەیرانی 2022) ڕایگەیاند، مەبەست لە کۆبوونەوەکە ئامادەكردنی ڕاپۆرتێکە لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین و کواڵێتییەکەی تاوەکو بتوانن لە دانیشتنی سەرەکی پەرلەمان تاوتوێی بکەن.
بڕیاره گفتوگۆ لەبارەی گرانی نرخی بەنزین و خراپی كوالیتیەكەی بكەن و لەبارەی بەدواداچوون لە بارەی بەنزینی 800 دیناریەكەش بكەن.
دوای كۆبونەوەكەیان لەگەڵ كه‌مال محه‌مه‌د، لیژنه‌ی وزه و سامانه سرووشتییه‌كان بڕیاره راپۆرتێك ئامادەبكەن، تا له دانیشتنی تایبه‌ت بە ئامادەبوونی وەزیری سامانە سرووشتییەكان له پەرلەمان، گفتوگۆ له‌سه‌ر گرانی و كوالیتی بەنزین بكرێت.