گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگە؛ حکومەتی هەرێم بۆ ڕێگری لە گرانبوونی نرخ بڕیاری دا

2022.06.19 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگە؛ حکومەتی هەرێم بۆ ڕێگری لە گرانبوونی نرخ بڕیاری دا

ناس کورد-

حکومەتی هەرێم بڕیاری دا بە هەڵگرتنی گومرگ لەسەر چەندین بەرهەمی خۆراکیی سەرەکی بۆ ماوەی دوو مانگ، ئەوەش بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونی نرخەکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کە دوێنێ شەممە (18ی حوزەیرانی 2022) بۆ گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان نێردراو دەڵێت، "بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر قەیرانێکی چاوەڕوانکراو لە بواری بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەی سەرەکییەکان بەهۆی جەنگی ڕوسیا-ئۆکرانیا و ڕێگەگرتن لە گرانبوونی نرخ لە بازاڕ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری دا بە پەسەندکردنی پێشنیاری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەربارەت بە هەڵگرتنی گومرگ بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر ئەم بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەککیانەی خوارەوە:

ئارد، برنج، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، ڕۆنی ڕووکیی بەستوو، ڕۆنی حەیوانیی بەستوو، چای ڕەش، شەکر، پاقلەمەنیی وشک (نۆک، نیسک، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیا، ماش)، شیری منداڵان بە هەموو جۆرەکانییەوە.

 

هەروەها دواخستنی وەرگرتنی باج لە بازرگانانی هاوردەکاری بەرهەمە خۆراکییەکان.

me_ga.php?id=5340me_ga.php?id=5337me_ga.php?id=5338me_ga.php?id=5339