گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە پارتییەوە: بەبێ ئێمە حکومەتی نوێ پێکنایەت

2022.06.18 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە پارتییەوە: بەبێ ئێمە حکومەتی نوێ پێکنایەت

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دانوستانەکانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەست پێ دەکەنەوە و دەشڵێت، بەبێ پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری حکومەتی نوێ پێک نایەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق (شەممە 18-6-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "ئێستا دانوستانەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق راگیراون و بڕیارە لایەنە عێراقییەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی و گەیشتن بە رێککەوتن دەست بە دانوستان بکەنەوە.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ''بۆ پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە ھەموو ھەوڵێک دەدرێت، چونکە چوارچێوەی ھەماھەنگی بەبێ پارتی و سەروەری ناتوانێت حکومەت پێک بێنێت، بەپێچەوانەوە پارتی و سەروەریش ناتوانن بەبێ چوارچێوەی ھەماھەنگی، حکومەتی نوێ پێک بێنن، بڕیارە پارتی و کوتلەی سەروەری لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان کۆببنەوە.''

 

لەبارەی پێکھێنانی لیژنەی دانوستانی پارتییەوە، مەحما خەلیل باسی لەوەکردووە، ''پارتی پێشتر لیژنەی دانوستانی لەگەڵ لایەنەکان ھەبووە، ئەمجارەش یان ھەمان لیژنە، یان لیژنەیەکی نوێ پێک دێت بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەست بە دانوستان بکاتەوە. ''