گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

نیگەرانییەک لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ بەغدا: جێگای داخە

2022.06.18 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
نیگەرانییەک لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ بەغدا: جێگای داخە

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم پیرۆزبایی لە دانانی بەردی بناغەی هەزار قوتابخانەی نوێی لە چوارچێوەی رێککەوتنامەی عێراقی - چینی لە حکومەتی عێراق، بەڵام دەڵێت، "ئەوەی جێگەی داخە بێبەشکردنی پشکی هەرێمی کوردستانە کە ١٥٠ قوتابخانەیە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 



*ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە*

ئەمرۆ ١٨ ی ٦ی ٢٠٢٢ ،  بەڕێز سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی عێراق بەردی بناغەی ١٠٠٠ هەزار قوتابخانەی نوێی لە چوارچێوەی رێککەوتنامەی عێراقی - چینی دانا ، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لەو پارێزگایانە دەکەین کە لە چوارچێوەی هەرێم رێکنەخراون و ڕامان وایە شیاوی ژینگەیەکی پەروەردەیی باشن . بەڵام ئەوەی جێگەی داخە بێبەشکردنی پشکی هەرێمی کوردستانە کە ١٥٠ قوتابخانەیە  و بە نوسراومان ژمارە ٣٧٤ لە ٢٣ ی ١١ ی ٢٠٢٠ ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدرالمان کردووە، پارێزگارە بەڕێزەکانی کوردستان لەسەردانی شاندی عێراقی بۆ چین ئامادەبوون و ئەو رێکەوتننامەیە بۆ هەموو عێراق و عێراقییەکانە ، لەدوای هاتنی تیرۆریستانی داعش لە ٢٠١٤ وە ، زۆرێک لە دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکان ڕوویان کردە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ، ئێستا زیاتر لە ١٨٠٠٠٠ سەد و هەشتا هەزار قوتابی ئاوارەی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن و بەشێکی زۆری قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستانمان بۆ تەرخانکردوون، بەجۆرێک قوتابخانەی یەک دەوامیمان بووەتە دوو دەوامی و دوو دەوامی بۆتە سێ دەوامی بەهۆی ئەو تەرخانکردنەوە کە ئێمە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و مرۆڤایەتی لێی دەڕوانین ، تەنانەت داوای ١٠ دە ملیار دیناری عێراقیمان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانە و حکومەتی عێراقی فیدرال رەتی کردووەتەوە .

 

دووبارە پیرۆزبایی لە گەلانی عێراق  دەکەین و وێرای بێبەشکردنمان ، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبین لە سەر پێکەوەژیان و خزمەتکردنی قوتابیانی ئاوارەی ناوخۆ  ، لەهەمانکاتیشدا نیگەرانی و نارازیبوونمان  دەردەبڕین لەبەرامبەر بێبەشکردنی خەڵکی کوردستان و داواش لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین، پەروەردە وەک مافێکی بنەڕەتی هەموو عێراقییەکان ببینێت بێ جیاوازی و پشکی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێبدرێت، بە پێچەوانەوە، بێبەشکردنی هاووڵاتییانی هەرێمەکەمان بەهەموو پیکهاتەکانییەوە، مانای وایە حکومەتی عێراقی فیدرال، سیاسەتی گەشەپێدانی هاوسەنگ، ناگرێتەبەر بۆ هەموو عێراقییەکان.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان