کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز ماوەی دوو ڕۆژە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ خۆئامادەکردن بۆ بەستنی کۆنگرە سەرقاڵی کۆبوونەوەن و لەبارەی ئەمیری حزبەکەشەوە بۆ چوار ساڵی داهاتوو، بڕیاریانداوە. . فاروق عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " مانگی ڕابردوو سەرکردایەتی کۆمەڵ سێ لیژنەی بۆ ئامادەکاری کۆنگرە پێکهێنا، لەئێستادا کارەکانی ئەو لیژنانە کۆتایی هاتووە و پڕۆژەی خۆیان ئامادەکردوە، بۆیە لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیدا بە هەندێک گۆڕانکارییەوە پڕۆژەکانی ئەو سی لیژنەیە پەسەندکراون". . وتیشی، بەمنزیکانە سەرکردایەتی و ئەنجومەنی دامەزرێنەرانی کۆمەڵیش کۆدەبنەوە و دووبارە پێداچوونەوە بە سەرجەم خاڵەکانی ئەو پڕۆژانەدا دەکەنەوە و دواتر پەسەند دەکرێن. . بە وتەی فاروق عەلی، پڕۆژەکانی ئەو سێ لیژنەیە تایبەتن بە پەیڕەوی ناوخۆ و ستراتیجی کۆمەڵ و هەروەها زەمینەسازی بەستنی کۆنگرە. ئەن. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵ بۆ تاوتوێ کردنی هەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرەی چوارەی حزبەکەیان ماوەی دوو ڕۆژ لە سلێمانی لە کۆبوونەوەدا بووە. [embed]https://youtu.be/irCyF1LjubY[/embed] ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی کۆمەڵ ئاماژەی بەوەشکرد، لە قۆناغی دواتردا، کۆنفرانسە ناوچەییەکان بۆ دیاریکردنی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەم دەبەستن، کە لەو کۆنفرانسانەدا بڕیاردەدرێت کێ ئەندامی کۆنگرەبێت. . فاروق عەلی باسی لەوەکرد: ئەگەر هیچ کێشەیەکی دەرەکی دروست نەبێت، ئەوا لە مانگی 10 بۆ 11دا کۆنگرە دەبەستن." . پێشتر عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵ ڕایگەیاندبووە ئەگەر هەست بکەن پاشگری ئیسلامی بووەتە ڕێگریان ئەوا لە کۆنگرەی چوارەمدا قسە لەسەر لابردنی دەکەن. .