گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ناوی ئەو وێستگانەی سبەینێ بەنزینی 800 دیناری دابەش دەکەن بڵاوکرانەوە

2022.06.18 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
ناوی ئەو وێستگانەی سبەینێ بەنزینی 800 دیناری دابەش دەکەن بڵاوکرانەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ناوی ئەو وێستگانەی ئاشکراکرد کە سبەینێ بەنزینی ٨٠٠ دیناری دابەش دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە ۱۹ـ٦ـ۲٠۲۲ بەنزینی نۆرماڵی ۸٠٠ دیناری لەدەرەوەی شاری سلێمانی لەم ویستگانە بەردەست دەبێت: 

 

١ - رانیە لە چوارویستگە

٢ - شار لە حاجی ئاوا

٣ - بازیان لە بازیان

٤ - پێشەنگ وکەنجارە لە پشدەر

٥ - مەریوان لە پێنجوێن

٦ - هەڵۆ و چەمچەماڵ لە چەمچەماڵ

٧ - چوارتا یەک ویستگە

٨ - کوردستانی گەورە لە دەربەندیخان

٩ - کەلار سێ ویستگە

١٠ - میری کفری لەکفری

١١ - دیاری و بامۆکی دووکان لە دووکان

١٢ - ئاسان لە عەربەت

١٣ - نالی لەهەڵەبجەی تازە

١٤ - یاوەر لەسەیدسادق

 

هاوکات لەناو شاری سلێمانی لەم ویستگانە بەردەست دەبێت: 

 

١ - هەڵەبجە تانجەرۆ، مژدە، برایەتی هەمیشەیی بۆ تەکسی ژمارەی جووت

٢ - تاسڵوجە بۆ پاص

٣ - بەکرەجۆ، کانی گۆران، شاوان، دۆڵەرووت، پێشەوا، قەیوانی (۱و۲و۳) بۆ  تایبەت ژمارەی جووت. 

٤ - کازیوە بۆ تەکسی دەرەوەی شار ژمارەی جووت

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەنزین دوای کاتژمێر ۱٠ ی سەرلەبەیانیان دەگاتە ویستگەکان بەهۆی ئەنجامدانی پشکنین وبارکردن."