گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سولەیمانی بەنیازی چیبوو؟

زانیاریی نوێ لەبارەی هۆکاری کوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمەریکاوە ئاشکرا کرا

2022.06.18 - 22:33
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی هۆکاری کوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمەریکاوە ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا زانیاریی نوێ لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، سولەیمانی پیلانی دانابوو بۆ ئەنجامدانی هێرشێک و کوشتنی سەردان ئەمەریکی، بۆیە کوشتیان و پیلانەکەیان لەناوبرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ڕاگرتنی هێرشێکی نزیک لە ئەنجامدان بووە کە دەبووە هۆی کوژرانی نزیکەی 500 ئەمریکی.

 

پۆمپیۆ ڕوونیکردووەتەوە، "قاسم سولەیمانی دەستی هەبووە لە پیلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرشێک و کوشتنی 500 ئەمریکی، بەڵام دەرفەتمان بۆ ڕەخسا ئەو پیلانگێڕییە لەناوببەین و لەناویشمان برد."