گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

عەبدولستار مەجید: سامانی ئاژه‌ڵی هه‌رێم به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت

2022.06.18 - 22:23
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولستار مەجید: سامانی ئاژه‌ڵی هه‌رێم به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت

ناس کورد-

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، سامانی ئاژه‌ڵ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم به‌ره‌و له‌ناوچون و مایه‌پوچ بون ده‌ڕوات، هاوکات شەش ڕێگا بۆ حکومەت پێشنیاز دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا عەبدولستار مەجید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان (شەممە 18-6-2022) ڕایگەیاند، "ھەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر مەڕ و بزن و مانگاو و ڕەشەوڵاخی تێدایە و سامانێکی گرنگ و سەرمایەیەکی کشتوکاڵی گەورەیە و مایەی بژێوی ھەزارەھا خانەوادەیە، بەڵام بەداخەوە ئەویش وەك سێکتەرەکانی دیکە چونکە حکومەت ھیچ پاڵپشتیەکی ناکات بەرەو لەناوچوون و مایە پوچ بوونە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای چەندین بەدواداچوون لەگەڵ ھەندێک لە ھاوڕێکانم لە لیژنەی کشتوکاڵ لە ڕابردوو و ئێستادا بۆم دەرکەوتوە کە ئەو سامانە نشتیمانیە لەبەردەم ھەڕەشەی لەناوچوندایە و ئەمەش لە کۆتاییدا دەبێتە ھۆی ھەژموونی وڵاتانی دراوسێ بەسەر ئەم سێکتەرەو بە ئارەزووی خۆیان یاری بە بازاڕ دەکەن،جا ئەگەر دەسەڵات ڕاست دەکات کە گرنگی بە کشتوکاڵ و لە نێویشیدا سامانی ئاژەڵ دەدا با ئەم ڕێکارانە بگرێتەبەر، دەنا ئەوەی گوتویەتی و دەیڵێ تەنھا قسەی بێ کردەوەیە و قسەش فەقیرە ھەموو کەس پێ ی دەوێرێت." 

 

دەقی پێشنیازەکانی عەبدولستار مەجید:

 

١—داخستنی سنورەکان بەڕووی ھاوردەکردنی ئاژەڵی وڵاتان مەگەر لە کاتی  گرانبوونی گۆشتی سوور.

 

٢—ڕێگریکردن لە ھاوردەکردنی ئاژەڵ بەشێوەی قاچاخ کە مەبەستم بەرپرسان و کۆمپانیاکانی سەر بەدەسەڵات و بنەماڵەیە.

 

٣—پێدانی دانەوێڵە بە ئاژەڵداران بە نرخی پاڵپشتیکراو.

 

٤—ھەڵکەندنی بیری قوڵ بۆ ئاژەڵداران بە پێ ی پێویست و بۆ سوودی گشتی بەمەبستی ئاودان و وێنجە چاندن.

 

٥—پێدانی قەرزی کشتوکاڵی بەتایبەت بە گوندنشینان بەمەبەستی زیندوکردبەوەی ئەم سێکتەرە.

 

٦— پێدانی دەرمان و ڕشاندنی پەچە(ھەوێز)ی ئاژەڵەکان.