گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی یەکگرتنەوەی دوو حزبی کوردی ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.06.18 - 21:48
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی یەکگرتنەوەی دوو حزبی کوردی ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی یەکگرتنەوەی دوو حزبی کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەرپرسی یەکێک لەو حزبانە یەکگرتنەوەیان ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، ڕاستە ماوەی دوو ساڵە هەوڵ هەیە، بەڵام هێشتا هیچ شتێک نەبووەتە فەرمی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە دەنگۆی یەکگرتنەوەی "حزبی دیموکراتی کوردستان" و "حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوە. 

 

لەوبارەیەوە بەرپرسێکی باڵای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران "حدکا" بە "ناس کورد"ی وت، "ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبوونەتەوە نافەرمین و تاوەکو ڕاگەیەنراوی فەرمی بڵاونەکرێتەوە هیچ یەکگرتنەوەیەک ڕووینەداوە." 

 

وتیشی، "ڕاستە ماوەی دوو ساڵە هەوڵ هەیە بۆ یەکگرتنەوەی هەردوو حزب و کارمان بۆ ئەوە کردووە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە خاڵی کۆتایی بۆ یەکگرتنەوەکە." 

 

جگە لە دوو حزبی دیموکرات، دوو حزبی کۆمەڵەش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە و ئەوانیش ماوەیەکە هەوڵی یەکگرتنەوە دەدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچیان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.