گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەسانێک هەلی وەرگرتنیان زیاترە

لەبارەی پێدانی 20 هەزار شوقەکە بە هاووڵاتیان بڕیار نوێ دەرکرا

2022.06.18 - 20:28
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی پێدانی 20 هەزار شوقەکە بە هاووڵاتیان بڕیار نوێ دەرکرا

ناس کورد-

 جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هەوڵدەدەن کار بکەن بۆ ئەوەی خێزانە بێسەرپەرشتەکان جیابکەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس لەوان لە وەرگرتنی ئەو شوقانە سودمەند بێت کە بڕیارە بۆ کرێچییان دروست بکرێن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شه‌هلا عه‌بدوڵڵا، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی رایگه‌یاند، "له‌ دوێنێوه‌ لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌دا هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی پڕی ده‌كاته‌وه‌، بۆی نییه‌ دووباره‌ پڕی بكاته‌وه‌." 

 

وتیشی، "بۆ زانینی كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌، له‌ دوێنێوه‌ وه‌ك ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر هێڵین، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێ ئه‌مڕۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌ زۆر چالاکتر بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بتوانێت چالاكتر فۆڕمه‌كه‌ پڕ بكاته‌وه‌ بابه‌تی دووباره‌ و سێباره‌مان نه‌هێشت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " ئه‌و خێزانانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتن، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ین ئایكۆنی تایبه‌تیان بۆ دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین سوودمه‌ند بۆ ئه‌و یه‌كانه‌ هه‌بێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وا باشه‌ پێش ئه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌ پڕ بكرێته‌وه‌، له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ به‌ باشی دیراسه‌ت بكرێت و داتاو زانیارییه‌كانی ئاماده‌ بن و هه‌وڵیش بدرێ به‌ یه‌كجار ئایكۆنه‌كان پڕ بكرێنه‌وه‌".