گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە دەگاتە چەند

سبەینێ پلەی گەرما دەگاتە لوتکە و هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت

2022.06.18 - 18:01
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ پلەی گەرما دەگاتە لوتکە و هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ یەکشەممە کاریگەری شەپۆلی گەرما دەگاتە لوتکە و هۆشداریش دەدرێت لە کاتەکانی نیوەڕۆدا هاووڵاتیان نەچنە دەرەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "سبەینێ یەکشەمە ١٩-٦-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و ڕوون دەبێت، لە ئەنجامی چالاکتر بوونی نزمەپاڵەپەستۆی گەرما پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزتردەبنەوە و کەشێکی گەرمتر ھەست پێدەکرێت. 

 

ئاماژەی بەوەشکراوە، پلەکانی گەرما، لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بەم شێوەیە دەبن ( سلێمانی ٤٣ بە ٢٨، ھەولێر ٤٥ بە ٣٠ پلە، دھۆک ٤٤ بە ٢٨ پلە، ھەڵەبجە ٤٤ بە ٢٧ پلە، کەرکوک ٤٦ بە ٣٢ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٤٩ بە ٣٢ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٣ بە ٢٧ پلە، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٢ بە ٢٦ پلە." 

 

ئەوە کەشناسە هۆشداریشی داوە، "باشترە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ دوای نیوەرۆ خۆتان بپارێزن لەبەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەت سبەی و دووسبەی کە کاریگەری ئەم شەپۆلی گەرمایە چالاکترە."