گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆشداری لە کارەساتێکی مرۆیی لە پارێزگایەکی هەرێم دەدرێت

2022.06.18 - 16:22
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە کارەساتێکی مرۆیی لە پارێزگایەکی هەرێم دەدرێت

ناس کورد- 

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دەدات لەوەی هەولێر لە بەردەم کارەساتێکی مرۆییدایە و نیوەی شارەکە بێ ئاو دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان (شەممە 18-6-2022) ڕایگەیاند، "قوڵایی بیر لە ماوەی ٢٦ ساڵدا لە هەولێر لە ١٢٠ مەترەو هاتووە بۆ ٧٠٠ مەتر، پارساڵ ٥٠٠ مەتر بوو، دوو ساڵی دیکە قوڵایی بیر دەگاتە نزیکەی هەزار مەتر، دواتر بەیەکجاری نیوەی هەولێر بێ ئاو دەبێت، چونکە ئێستا بەشێکی زۆری هەولێر پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئەمە لێدانی بیرێکی ئێجگار زۆرە لەم ماوەدا، شوقە و پرۆژەکانی نیشتەجێبون تێکڕا پشتیان بە ئاوی ژێر زەوی بەستوو بە ویستی خۆیان قوڵیان کرد، ژمارەیەکی زۆر باخ (مەزرەعە) لە دوروبەری هەولێر بەویستی خۆیان بیریان لێدا." 

 

هاوکات لەبارەی چارەسەری ئەو دۆخە، عەلی حەمەساڵح دەڵێت، "پێویستە پەلە بکرێت لە ڕاکێشانی بۆری ئاو بۆ سەرجەم ئەو گەڕەک و پرۆژە نیشتەجێبونانەی پشتیان بە ئاوی ژێر زەوی بەستوە، لە نێوخۆش تۆڕی ئاو دابندرێت، پاشان دروستکردنی هۆشیاری بۆ بەفیڕۆنەدانی ئاو." 

 

لەبارەی بودجەی ئەو پڕۆژەیە، ئەو پەرلەمانتارە ئەوەی خستووەتەڕوو، "دوو زەوی نایاب هەن تەنیشت هۆتێل ڕۆتانا (٢٠٠ دۆنم) بەهاکەی (٧٠٠ ملیۆن دۆلارە) ، زەوی دوەم (٧٧ دۆنم) لە نێو شاری خەونەکان بەهاکەی (٢٦٧ ملیۆن دۆلارە و بەوە پڕۆژەکە تەواو دەکرێت."