گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دەست بەکارەکانی دەکات

2022.06.18 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دەست بەکارەکانی دەکات

ناس کورد-

بڕیارە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی14ی پارتی دەست بەکارەکانی بکات و جێگری سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت، لە ڕۆژانی داھاتوو لیژنە بڕیار لەسەر کارەکانی دەدات بۆ ئامادەکاریەکانی کۆنگرە و ئەوەی پێویستە بۆ سەرخستنی کۆنگرەی 14ی پارتی ئەنجام دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەکە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی (17ی حوزەیرانی 2022) ڕاگەیاند، لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئیدریس ھادی بۆ ئامادەکاری بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ی پارتی پێکھاتووە و سەرۆک و جێگر و یاریدەدەر و ئەندامانی لیژنە دیاریکراون، لە رۆژانی داھاتوو لیژنەکە دەست بەکارەکانی دەکات بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان".

 

جێگری سەرۆکی لیژنەی باڵای کۆنگرەی 14ی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لە رۆژانی داھاتوو لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی کۆدەبێتەوە و تێدا بڕیار لەسەر ئامادەکاریەکان دەدات، چی پێویستە بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرە بڕیاری لێوە دەدرێت، ئێمە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی کارەکانمان بەڕێوەدەبەین.

 

نەجات حەسەن روونیکردەوە: ئەوەی پێویستە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی ئەندامانی کۆنگرە ئەنجامی دەدەین، رۆژانی داھاتوو لیژنەکە پلانی کارەکانی دیاری دەکات، کۆبوونەوەی خۆمان دەبێت و ئەرکەکان دابەش دەکرێن.