گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

بەشێک لە چوارچێوەی هەماهەنگ ’’نوێکردنەوەی ویلایەتی کازمی بە چارەسەر دەزانن’’

2022.06.18 - 12:27
App store icon Play store icon Play store icon
بەشێک لە چوارچێوەی هەماهەنگ ’’نوێکردنەوەی ویلایەتی کازمی بە چارەسەر دەزانن’’

ناس كورد-

بەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان پێیان وایە نوێکردنەوەی ویلایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا عێراق باشترین چارەسەرە و کەمترین تێچوویشی هەیە، بە تایبەت کە کازمی سەرکەوتوو بووە لە ڕاگرتنی دۆخی عێراق و هەروەها پشتگیری ڕەوتی سەدریشی هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میوانداریکردنی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووی بەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کازمی بۆ یە کەم جار بووە مەتەڵێکی سیاسی و پرسیارێک دەورووژێنێت کە ئاخۆ ئەوە هەنگاوی یەکەمە بۆ نوێکردنەوەی ویلایەتەکەی؟!

 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو کازمی لە ماڵی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئامادەی کۆبوونەوەی ناوخۆیی هەماهەنگی شیعەکان بوو کە هادی عامری و نووری مالیکی و قەیس خەزعەلی بەشدار بوون.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمیی کۆبوونەوەکە، ئامانجی یەکەمی میوانداریکردنی کازمی تاوتوێکردنی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و دەستدرێژییەکانی تورکیا بووە لە هەرێمی کوردستان، بەشی دووەمی کۆبوونەوەکە، هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، تایبەت بووە بە دۆسیەی پێکهێنانی حکومەت دوای کشانەوەی سەدرییەکان.

الكشف عن فحوة اجتماع بمنزل رئيس هيئة الحشد بحضور الإطار التنسيقي ورئيس  الوزراء مصطفى الكاظمي – العربية – Rojnews.news

بەڵام ڕۆژنامەی "العرب" لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە دەڵێت، میوانداریکردنی کازمی مەبەستی تری هەبووە، بە تایبەت کە بەشێک لە بەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگی وای دەبینن کە نوێکردنەوەی ویلایەتی کازمی لەوانەیە چارەسەرێکی مامناوەند بێت بۆ بنبەست و گرێکوێرەی سیاسی.

 

زیاتر بخوێنەوە: شەرقئەوسەد دابەشبوونی هەماهەنگی شیعەکان لەبارەى کشانەوەی سەدر ئاشکرا دەکات

 

بەشێک لە بەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە سەروی هەمووشیانەوە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح پێی وایە دەبێت بە وردی و هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بە تایبەت کشانەوەی سەدرییەکان بکرێت و هەوڵی پێکهێنانی حکومەتێک نەدرێت کە ئیستیفزازی سەدر بکات، چونکە سەدر دەتوانێت یاری بە شەقام بکات و بەکاریبهێنێت.

 

بەڵام لە بەرامبەردا نووری مالیکی و قەیس خەزعەلی پێیان وایە کشانەوەی سەدر هەلێکی بەنرخە بۆ دابڕینی لە پرۆسەی سیاسی و کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی دۆخەکە، بۆیە زۆر بە توندی دژی نوێکردنەوەی ویلایەتی کازمین.

الاطار التنسيقي يعقد اجتماعا بحضور الكاظمي