ناس کورد-
ناسنامەی بەرپرسێکی باڵای ئاشکراکرد کە دوێنێ لە بۆردومانەکەی کەلار کوژراوە و ناوی فەرهاد شملییە، ناوبراو یەکێکە لە دامەزرێنەرانی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەڤین سوید، نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە میانی مەراسیمێک لەبەردەم پزیشکی دادوەریی گەرمیان وتی، "فەرهاد شملی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بۆ چارەسەر ڕووی لە باشوور کردبوو، لەو هێرشەدا شەهیدبوو."
ئەو ئۆتۆمبێلەی دوێنێ هەینی لە کەلار لەلایەن "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە" کرایە ئامانج سێ ژن و دوو پیاوی تێدا بووە کە سەرجەمیان ئەندامی ڕێکخستنەکانی پەکەکەن و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن، لە هێرشەکەدا سێ ژن و پیاوێک کوژراون، پیاوێکی تر بە برینداری لە نەخۆشخانەیە.
ڕادیۆی دەنگ کە گرنگی بە ڕووداوەکانی گەرمیان دەدات چەند زانیارییەکی ئاشکراکردووە (17ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، بۆردومانەکە کاتژمێر 9:30ی خولەکی بەیانی بووە و ئۆتۆمبیلێكى جۆری "جێپ لاریدۆ"ی پێکاوە له پشت سایلۆی دانه‌وێڵه له باكورى كه‌لار کە دەکەوێتە نێوان گونده‌كانى (به‌رلوت) و (قاسم ئاغا).
ئه‌وه‌ى تائێستا ئاشكرا بووه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكیش بریندارە و دۆخی تەندروستی جێگیرە، سەرجەم بەرکەوتووان خه‌ڵكى ڕۆژئاواى كوردستانن و ناسنامەکانیان ئاشکرا بووە.
كه‌سه به ئامانجگیراوان كادیری ڕێكخستنه‌كانى پەکەکەن و دوێنێ له سلێمانیه‌وه هاتونه‌ته گه‌رمیان و ئه‌مڕۆ ویستویانه بگه‌ڕێنه‌وه سلێمانى.
ئه‌و رێگایه‌ى ئۆتۆمبیلهكهى تێدا كراوه به ئامانج، ڕێگایه‌كى خاكییه، له‌باره‌ى هۆكارى گرتنه‌به‌رى ئه‌و ڕێگایه باس له‌وه‌كرا كه بۆ نه‌ناسینه‌وه‌یان و له بازگهنهدان بووه، به‌ڵام ئه‌و زانیارییه به‌هێزتره كه به‌هۆی ئه‌وه‌ى رێگاى كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان به‌كاریگه‌ری خۆپیشاندانى هاوڵاتیان دژ به نه‌بوون و گرانى به‌نزین بڕابوو، بۆیه له‌و ڕێگه خاكیهوه ڕۆشتون كه زۆر هاوڵاتى دیكه‌ش ئه‌مڕۆ پێیدا ڕۆشتون، هه‌روه‌ك به ئامانجگیراوه‌كان خه‌ڵكى ناوچه‌كه نین و شاره‌زای جوگرافیای ناوچه‌كه نه‌بوون هه‌تا به ڕێگاى خاكی و پێچاوپێچدا هاتوچۆ بكه‌ن.
هەرزوو دژەتیرۆری کوردستان لە پەیجی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، ئەوانەی لە کەلار کوژران پەکەکەن و تورکیا لێی داون.
کاتژمێر 9:50 خولەکیش، واتە دوای نزیکەى 20 خولەک لە ڕووداوەکە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تویتەر ئاشکرای کرد کە لە هەرێمی کوردستان "شەش چەکداری پەکەکەمان کوشتووە".