گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’قەیرانەکە زۆر قووڵە’’

پەیامێک لە بارزانییەوە: قەیرانەکە زۆر قووڵە و قەوارەی هەرێم بە خوێن دەپارێزرێت

2022.06.18 - 11:25
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە بارزانییەوە: قەیرانەکە زۆر قووڵە و قەوارەی هەرێم بە خوێن دەپارێزرێت

ناس کورد-

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "شەڕ خراپترین شتە و بیری لێناکەینەوە، بەڵام هیچکات دەستبەرداری مافەکانمان نابین و قەوارەی هەرێم بە خوێنی شەهیدان دەپارێزرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بارزانی لە مەڕاسیمی پەردەلادان لەسەر ناونیشانی کۆمەڵە کتێبی بزووتنەوەی بارزان لە هەولێر وتارێکی (17ی حوزەیرانی 2022) پێشکەش کرد و وتی، "ناوچەکە تووشی قەیرانێکی قووڵ هاتووە و دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەربکرێن".

 

وتیشی، "شەڕ خراپترین شتە و بیری لێناکەینەوە، بەڵام هیچکات دەستبەرداری مافەکانمان نابین." ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەگەر بەغدا جیدی بێت، دەکرێت کێشەکان لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەربکرێن."

 

باسی لەوەشکرد، زۆرجار هەڕەشەی لەناوبردنی قەوارەی هەرێم دەکەن و هەندێکیش لەناوخۆدا دڵیان پێ خۆشە، بەڵام قەوارەی هەرێم بە خوێنی شەهیدان هاتووەتەدی و بە خوێنیش پارێزگاری لێ دەکرێت."

 

جەختیکردەوە کە "ئەگەر پێچەوانەی دەستور کار بکەن و بڕیاری نایاسایی بدەن، ئەمە قابیلی قبوڵ نییە، لە شەڕ خراپتر تەسلیمبوونە، ئێمە تەسلیم نابین".