ناس کورد-
ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەمڕۆ لە کەلار لەلایەن "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە" کرایە ئامانج سێ ژن و دوو پیاوی تێدا بووە کە سەرجەمیان ئەندامی ڕێکخستنەکانی پەکەکەن و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن، لە هێرشەکەدا سێ ژن و پیاوێک کوژراون، پیاوێکی تر بە برینداری لە نەخۆشخانەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕادیۆی دەنگ کە گرنگی بە ڕووداوەکانی گەرمیان دەدات چەند زانیارییەکی ئاشکراکردووە (17ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، بۆردومانەکە کاتژمێر 9:30ی خولەکی بەیانی بووە و ئۆتۆمبیلێكى جۆری "جێپ لاریدۆ"ی پێکاوە له پشت سایلۆی دانه‌وێڵه له باكورى كه‌لار کە دەکەوێتە نێوان گونده‌كانى (به‌رلوت) و (قاسم ئاغا).
ئه‌وه‌ى تائێستا ئاشكرا بووه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكیش بریندارە و دۆخی تەندروستی جێگیرە، سەرجەم بەرکەوتووان خه‌ڵكى ڕۆژئاواى كوردستانن و ناسنامەکانیان ئاشکرا بووە.
كه‌سه به ئامانجگیراوان كادیری ڕێكخستنه‌كانى پەکەکەن و دوێنێ له سلێمانیه‌وه هاتونه‌ته گه‌رمیان و ئه‌مڕۆ ویستویانه بگه‌ڕێنه‌وه سلێمانى.
ئه‌و رێگایه‌ى ئۆتۆمبیلهكهى تێدا كراوه به ئامانج، ڕێگایه‌كى خاكییه، له‌باره‌ى هۆكارى گرتنه‌به‌رى ئه‌و ڕێگایه باس له‌وه‌كرا كه بۆ نه‌ناسینه‌وه‌یان و له بازگهنهدان بووه، به‌ڵام ئه‌و زانیارییه به‌هێزتره كه به‌هۆی ئه‌وه‌ى رێگاى كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان به‌كاریگه‌ری خۆپیشاندانى هاوڵاتیان دژ به نه‌بوون و گرانى به‌نزین بڕابوو، بۆیه له‌و ڕێگه خاكیهوه ڕۆشتون كه زۆر هاوڵاتى دیكه‌ش ئه‌مڕۆ پێیدا ڕۆشتون، هه‌روه‌ك به ئامانجگیراوه‌كان خه‌ڵكى ناوچه‌كه نین و شاره‌زای جوگرافیای ناوچه‌كه نه‌بوون هه‌تا به ڕێگاى خاكی و پێچاوپێچدا هاتوچۆ بكه‌ن.
هەرزوو دژەتیرۆری کوردستان لە پەیجی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، ئەوانەی لە کەلار کوژران پەکەکەن و تورکیا لێی داون.
کاتژمێر 9:50 خولەکیش، واتە دوای نزیکەى 20 خولەک لە ڕووداوەکە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تویتەر ئاشکرای کرد کە لە هەرێمی کوردستان "شەش چەکداری پەکەکەمان کوشتووە".