گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دژەتیرۆری کوردستان: ئەوانەی لە کەلار کوژران پەکەکەن و تورکیا لێی داون

2022.06.17 - 11:19
App store icon Play store icon Play store icon
دژەتیرۆری کوردستان: ئەوانەی لە کەلار کوژران پەکەکەن و تورکیا لێی داون

ناس کورد-

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە کەلار ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و چوار کەس دەکوژرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیجی فەرمی دژەتیرۆری کوردستان لە فەیسبوک (17ی حوزەیرانی 2022) نوسیویەتی، "ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لە نزیک سایلۆی کەلار لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج، لە ئەنجامدا چوار کەس کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون کوژران و یەکێکی دیکەش لە سەرنشینەکان بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە."


دەشڵێت، "بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی بەئامانجگیراون چەکدارانی پەکەکە بوون و لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کراونەتە ئامانج."