گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: شەش چەکداری پەکەکەمان کوشت

2022.06.17 - 11:15
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: شەش چەکداری پەکەکەمان کوشت

ناس کورد-

هاوکات لەگەڵ بۆردومانکردنی ئۆتۆمبێلێک لە کەلار، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ناوچەکانی ئۆپراسیۆنی "چنگ-قفڵ" کە مەبەستی هەرێمی کوردستانە، شەش گەریلای پەکەکە کراونەتەئامانج.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ هەینی، 17ی حوزەیرانی 2022، لە تویتێکدا دەڵێت، "ئۆپراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت."

 

وەزارەتەکە هیچ ئاماژەیەکی بە شوێن و کاتی تەواوی ئۆپراسیۆنەکە نەکردووە، بەڵام پێدەچێت مەبەستی بۆردومانەکەی بەیانی ئەمڕۆی کەلار بێت.

تویتەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێک لە شاری کەلار تەقییەوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەست دا، چەند ئاماژەیەک بۆ ئەوە دەچن کە لەڕێگەی فڕۆکەی بفڕۆکەوانەوە بۆردومان کرابێت.  

  

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری جێب بووە و پێنج کەسی تێدا بووە، لە ڕێگای نێوان گوندەکانی بەرلوت و قاسم ئاغادا بە ئامانج کراوە، ڕادیۆی دەنگ کە گرنگی بە ڕووداوەکانی گەرمیان دەدات دەڵێت، "بریندارێکی ڕوداوەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و خەڵکی (سوریا)یە."  

  

دەشڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لێی دراوە.

No description available.