گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ناوی ئەو وێستگانەی سبەینێ بەنزینی 800 دیناری دابەش دەکەن بڵاوکرانەوە

2022.06.16 - 22:59
App store icon Play store icon Play store icon
ناوی ئەو وێستگانەی سبەینێ بەنزینی 800 دیناری دابەش دەکەن بڵاوکرانەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ناوی ئەو وێستگانەی بڵاوکردەوە کە سبەینێ بەنزینی ٨٠٠ دیناری دابەش دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەی هەینی ۱۷ـ٦ـ۲٠۲۲ بەنزینی ۸٠٠ دیناری لەناوشار لەم ویستگانە بەردەست دەبێت: 

 

١ - مژدە و برایەتی و هەڵەبجە - تانجەرۆ، بۆ تەکسی ژمارە جووت

٢ - تاسلوجە بۆ پاصی هێڵ. 

٣ - بەکرەجو و شاوان و دۆڵەڕووت و کانی گۆران بۆ تایبەتی ژمارە جووت. 

٤ - کازیوە بۆ تەکسی هێڵی. 

 

هاوکات لە دەرەوەی شار بۆ ژمارەی جووت لەم وێستگانە بەردەست دەبێت، بازیان. فام. کێوەڕەش. پێشەنگ. کەنجارە. شاهۆی پێنجوێن. هەڵۆ. چوارتا. کوردستانی گەورە لە دەربەندیخان. یاوەر. بامۆکی دوکان. میرکفری. خانەقین. کەلار

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بۆ هەرزانکردنی نرخی بەنزین وەزارەتی دارایی بڕیارێکی دەرکرد