گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ هەرزانکردنی نرخی بەنزین وەزارەتی دارایی بڕیارێکی دەرکرد

2022.06.16 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ هەرزانکردنی نرخی بەنزین وەزارەتی دارایی بڕیارێکی دەرکرد

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بۆ چارەسەركردنی كێشەی نرخی سوتەمەنی، هەڵگرتنی ڕسوماتی گومركی سوتەمەنی خستە بواری جێبەجێ كردنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی: 

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەی نرخی سوتەمەنی و هەڵگرتنی ڕسوماتی گومركی سوتەمەنی خستە بواری جێبەجێ كردنەوە.

لە چوارچێوەی هەمان سیاسەتی هەرێم بۆ ئاسانكاری لە بەردەم جوڵەی بازرگانی نەهێشتنی ئاستەنگەكانی بەردەم بازرگانان لە رۆژی 1-6-2022 وەزیری دارایی ئابوری سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانی كرد و لەگەڵ كارمەندانی گومركی مەرزەكە و بازرگانان كۆبووەوە. 

لەو كۆبوونەوەیە، بڕیاری ئاسانكاری بەردەم بازرگانانی دا و لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا بە هەموو شێوەیەك دەبێت بازرگانان ئازاد بێت و قۆرخكاری نەكرێت  و هەر زیادەڕەویەكی نایاسایش هەبێت لەبەردەم رەسمی گومركی  و كواڵیتی كۆنترۆڵ و سۆنەر...هتد هەڵبگیرێت.