گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندێکی تورکیا لە سەر دۆسیەی ئاو گەیشتە بەغدا

2019.07.31 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
شاندێکی تورکیا لە سەر دۆسیەی ئاو گەیشتە بەغدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد شاندێکی باڵای تورکیا بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیەی ئاو لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە سەردانی عێراقیان کرد و  لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار کۆدەبنەوە. . ئەمڕۆ، چوارشەممە 31ی تەمموزی 2019، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی سەردانی شاندەکەی تورکیاوە بڵاوکردەوە. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، جەمال عادلی وەزیری سەرەچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، شاندەکەی تورکیا، هونەریین و لە لایەن فەیسەل ئۆغلۆ، ڕاوێژکاری ڕەجەب تەیب ئەردوگان سەرۆکی کۆماری ئەو وڵاتەوە سەرۆکایەتی دەکرێت. . عادلی، لە ڕاگەیاندراوەکەدا،ئاماژەی بەوەکردووە، هەردووڵا بە مەبەستی پەرەپێدان بە پەیوەندییە ئاوییەکانی نێوان هەردوو وڵات، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامدەدەن. . سەردانی ئەم شاندەی تورکیا لە کاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو بەهۆی گرتنەوەی ئاوی دیجلە لە لایەن تورکیاوم قەیرانی کەمی ئاو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق درووستبوو. .