گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

پەیامێک لە پارتییەوە سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ لایەنەکان

2022.06.16 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە پارتییەوە سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ لایەنەکان

ناس کورد- 

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە بەغدا ڕایگەیاند، پارتی ھەمیشە ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان و دەشڵێت، پێشتریش بەردەوام ھەموو لایەنەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن سەردانی پارتییان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە 16-6-2022) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، " پارتی ھەمیشە بەردەوام بووە لە دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان و ئێستایش پارتی دانوستان لەگەڵ ھیچ لایەنێک ڕەت ناکاتەوە، لە ڕابردووشدا بەردەوام لایەنە عێراقییەکان بۆ دانوستان لەبارەی پرۆسەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراقەوە سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ''پارتی ھێڵی سووری لەسەر ھیچ لایەنێکی عێراقی نییە و لەپێناو گەیشتن بە ڕێگەچارەیەک بۆ ڕەوشی ئێستای عێراق و لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە ھیچ کاتێکدا دەرگای دانوستانی دانەخستووە.''