گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تەنها بودجە نییە’’

پەیامێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە سەبارەت بە کێشەکان لەگەڵ بەغدا

2022.06.16 - 17:40
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە سەبارەت بە کێشەکان لەگەڵ بەغدا

 

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە باڵیۆزی ئەمریکای لە عێراق ڕاگەیاند، کێشەکان لەگەڵ بەغدا، تەنیا بودجە و نەوت و گاز نین، بەڵکو هەرێمی کوردستان هەرێمێکی فیدراڵی و دەستوورییە و دەبێت بەپێی دەستوور مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-06-2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق و رۆبەرت پاڵادینۆ، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق کردووە و جەختی لەوە کردەوە، "خەڵکی هەرێمی کوردستان، خاوەن دۆز و مافی نەتەوەیی و دەستووریین و کێشەکان لە گەڵ بەغدا، تەنیا بودجە و نەوت و گاز نیین، بەڵکو ئێمە هەرێمێکی فیدرالی و دەستوورین و دەبێت بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، باڵیۆزی ئەمریکا، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی گرنگی ئەمریکا و سەقامگیریی ئاشتی و ئاسایشی عێراق دووپاتکردەوە. 

 

ئەوەش هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا ئەلینا رۆمانۆسکی باسی لەوە کردووە کە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەشێکی گرنگن لە سیاسەتی ئەمریکا و جەختیشی لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کردەوە کە لە ئاستی داخوازییەکانی خەڵکی عێراق بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی گشت پێکهاتەکانی بکات و پەیوەندییەکی باشیشی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت.

34254