گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وادەی هەرزان بوونی نرخی بەنزین لە سلێمانی ڕاگەیەنرا

2022.06.16 - 17:15
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی هەرزان بوونی نرخی بەنزین لە سلێمانی ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەنزینی 800 دیناری دەگاتە سلێمانی و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 16-6-2022) ڕایگەیاند، "حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین پاڵپشتی نرخەکەی بکات و بە 800 دینار دابەش بکرێت، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەست بە دابەشکردنی دەکرێت." 

 

وتیشی، "بڕی بەنزینەکە ملیۆنێک و 200 هەزار لیترە بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و لە سەرەتاوە ئەو بەنزینە زیاتر بۆ شۆفێرانی تاکسی و پاس دەبێت و دواتر بۆ سەرجەم شۆفێران."