گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هۆڵى دادگاوە

بوکێک سەیرترین دۆسیەى دەستدرێژى بەکۆمەڵ ئاشکرادەکات

2022.06.16 - 15:54
App store icon Play store icon Play store icon
بوکێک سەیرترین دۆسیەى دەستدرێژى بەکۆمەڵ ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

لەكاتێكدا دادوەر سەرقاڵى سەیرکردنى دۆسیەکەى بەردەمى بوو،، گوێی لە پشێوییەک بوو لە دەرەوەی هۆڵی دادگا، ژنێك داوای یارمەتی دەكرد، بۆیە ناچار بوو ئەو دۆسیەیە رابگرێت رێگە بدات كەیسێکى فریاكەوتن بخرێتە ژوورەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 لەگەڵ کردنەوەى دەرگا ژنێکى گەنج کە بەجلێکى رەش خۆى داپۆشیبوو خۆى کرد بەهۆڵەکەدا و سەیرترین و دڕندانەترین حاڵەتی دەستدرێژی بەکۆمەڵی لە عێراق ئاشکرا کرد، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکى رۆژنامەى "العرب الجدید".

 

پارێزەر (ن.ع) کە لە هۆڵی دادگا ئامادە بوو کاتێک ژنەکە چووە ژوورەوە، دەڵێت، “پشێوییەک لە دەرگای هۆڵی دادگا لە یەکێک لە دادگا مەدەنییەکان لە بەغدا ڕوویدا، ئێمە سەرقاڵى دۆسیەیەک بووین بەڵام ژاوەژاوی دەرەوەی هۆڵەکە وای لە دادوەر کرد لەدۆخەکە بپرسێت، پێی وترا ژنێک پێداگری لەسەر چوونە ژوورەوە دەکات، بۆیە ڕێگەیدا بچێتە ژوورەوە".

 

وتیشى "ژنەکە لە دۆخێکی قورسدابوو، فرمێسک بە ڕوومەتەکانیدا دەهاتەخوارەوە، ترس و دڵەڕاوکێ زاڵ بوو بەسەریدا. خۆی فڕێدایە بەردەم دادوەر، بۆ ئەوەی ئاگاداری بکاتەوە چۆن لەمێردەکەى هەڵهاتووە دواى پێنج رۆژ لە هاوسەرگیریکردنیان". 

 

ژنەکە لەبەردەم دادوەردا وتى ڕاستەوخۆ چووەتە دادگا بەبێ ئەوەی بچێتە لاى خانەوادەکەى، چونکە ئەوەى ئەو بینیویەتی هیچ بوکێک ناتوانێت بیبینێت، "لەبەرئەوەى لە دوای هاوسەرگیریمەوە هاوسەرەکەم و براکەی و باوکیان بە نۆرە سێکسیان لەگەڵمدا دەکرد، دۆخەکەش بۆ ئەو پێنج ڕۆژەی کە لە ماڵی مێردەکەدا بەسەرم برد ناچاری بوو، تا ئەو ساتەی بوارى هەڵهاتنم بۆ هەڵکەوت".

 

پارێزەرەکە دەڵێت، "بارودۆخی ئەو ژنە زۆر سەخت بووە، بە ئازار و فرمێسکی تاڵەوە قسەی دەکرد، بۆیە دادوەر کە خۆی سەرۆکی دادگایە، زۆر چاوەڕێی نەکرد و دەستبەجێ فەرمانى دەستگیرکردنی ئەو سێ دەستدرێژیکارەى دەرکرد".

 

دەشلێت "دوای دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبارەکە و لێکۆڵینەوە و پشکنینی پزیشکی ژنەکە، لەلایەن دادگاوە سەلمێندرا کە تۆمەتبارەکان ئەو کارەیان ئەنجامداوە".

 

تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 393 لە یاسای سزادانی عێراقی ساڵی 1969 کە پەیوەندی بە دەستدرێژی سێکسییەوە هەیە، ڕەوانەی دادگای تاوان کران.