گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پارتى و سوننەکان ’’کشانەوە’’ لە پەرلەمان تاوتوێ دەکەن

2022.06.16 - 15:06
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى و سوننەکان ’’کشانەوە’’ لە پەرلەمان تاوتوێ دەکەن

ناس کورد-

 

میدیاى پارتى بڵاویکردەوە، پارتى و سوننەکان کشانەوە لە پەرلەمان تاوتوێدەکەن، لەو کۆبوونەوەیەدا کە بڕیارە لە هەولێر ئەنجامى بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاى پارتى (16-6-2022)، لەکۆبوونەوەیەکدا کە بریارە هەفتەى داهاتوو ئەنجام بدرێت لە هەولێر، پارتى و سوننەکان تاوتوێی ئەگەرى کشانەوەیان دەکەن لە پەرلەمان، دواى ئەوەى فراکسیۆنى سەدرى کشایەوە.

 

هەروەها لە زارى سه‌ركرده‌یه‌كی ناو هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ریی سوننه‌كانەوە گواستییەوە "كشانه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ پەرلەمان، له‌ ژێر هه‌ڵسه‌نگاندایه‌ و تاوتوێی ده‌كه‌ین، به‌ڵام بڕیاری كۆتاییمان نه‌داوه‌".

 

لاى خۆیەوە، ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی پەرلەمان عێراق، وتی "هیچ بڕیارێك بۆ ئێمه‌ نه‌هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی عێراق بكشێینه‌وه‌".

 

پێشتر هاوپەیمانی سەروەری بەسەرۆکایەتى خەمیس خەنجەر، نیازی خۆی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ پارتی لە هەولێر ئاشكرا كرد.  

  

 محەمەد قوتەعیبە ئەلبەیاتی ئەندامی هاوپەیمانییەکە، (16ی حوزەیرانی 2022) بە رۆژنامەى فەرمى عێراقى وت، "سەرکردەکانی هاوپەیمانی سەروەری (ئەمڕۆ پێنجشەممە)، یان سبەی هەینی کۆدەبنەوە، کۆبوونەوەیەکی گرنگە لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی  لە هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی".  

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوپەیمانی سەروەری لەگەڵ حزبەکەی بارزانی جێگیر و یەکگرتووە و ناگۆڕێت، هەڵوێستیان لەسەر زۆر پرس یەکگرتووە".