گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى ڕاپۆرتى سێیەم

لیژنەى دارایی: جێبەجێکردنى یاساى چاکسازیی 10 ساڵى ترى پێویستە

2022.06.16 - 14:03
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی: جێبەجێکردنى یاساى چاکسازیی 10 ساڵى ترى پێویستە

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بەم  شێوازە بڕوات یاسای چاکسازی بە 10 ساڵی تریش هەموو بڕگە و ماددەکانی جێبەجێ نابن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵێن ئیسماعیل (16-6-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا بەشێک لە ناوەڕۆکى راپۆرتى سێیەمى یاسایی چاکسازیی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەشکردووە بەم شێوەیەبێت جێبەجێکردنى یاساکە 10 ساڵى ترى پێویستە:

 

بەپێی راپۆرتی سێیەمی یاسای چاکسازی:

 

١.یەک ملیار و دوسەدوپەنجاوسێ ملیۆن لەپارەی دو موچەیی گەراوەتەوە!

 

٢.نزیکی یەک ملیار لەبرینی مینحەی بەخێوکەر گەراوەتەوە!

٣.لەکۆی نۆسەدوشەست و نۆ ملیار پارەی قەرزە بازرگانیەکان تەنها ٤١ ملیار گەراوەتەوە!

 

٤. لەهەرێمی کوردستان  (٧١٩٦) پلەی زیادە و(١٥٦١٤))ژمارەی سەرموچەی زیادە هەیە کە جیاوازی موچەکانیان ملیارێک و ٣٦٠ ملیۆن دینارە.

 

٥. نزیکی ٤٧٦ کەس بە رێزلێنان و پلەی زیادە بە وەزیر و وەکیل وەزیر وراوێژکاروبەڕێوەبەری گشتی خانەنشین کراون تا ئێستا بریار لەسەر دۆسیەکانیان نەدراوە!

 

٦.ژمارەی لیوا هاوبەشەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە لە (١٤) لیواوە بۆتە (١٩) لیوا.

May be an image of textNo photo description available.May be an image of textMay be an image of textMay be an image of textNo photo description available.