گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان وادەى دابەشکردنى بەنزینى 800 دینارى لە سلێمانى راگەیاند

2022.06.16 - 13:05
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى سامانە سروشتییەکان وادەى دابەشکردنى بەنزینى 800 دینارى لە سلێمانى راگەیاند

ناس کورد-

 

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەنزینى 800 دینارى دەگەیەنرێتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره‌ سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە ((16-6-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانبوونی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخ، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره‌ سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین.

 

لاى خۆیەوە، عەلى حەمەساڵح سەرۆکى لیژنەى وزە و سەرچاوە سروشتییەکانى پەرلەمانى کوردستان (16-6-2022) لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا رایگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ بەنزینى 800 دینارى لە سلێمانى دابەشبکرێت کە لە بازیان بەرهەمدەهێنرێت".

 

وتیشى "پێش ئەوەى دابەشبکرێت پشکنین بۆ بەنزینەکە دەکرێت".

 

عەلى حەمەساڵح باسى لەوەشکرد، وەزیرى سامانە سروشتیەکان بەڵێنیداوە بەنزینى 690 دیناریش بۆ پاس و تەکسى لەسلێمانى دابەش بکرێت، هاوشێوەى هەولێر و دهۆک.