ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبیندەکات ئەمرۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ بێت پلەکانى گەرماش روو لەبەرزبوونەوەى زیاتر بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی پێشبینى کەشناسی، هەروەها سبەینێ لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری کەمێک بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ 16- 6- 2022
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (10- 15) کم/س
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا
مەوداى بینین / (9 - 10 )کم دەبێت
پلەکانی گەرما /پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بە (1-2)پلە لەگەڵ دوێنێ.
سبەی 17- 6- 2022
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاجیا , لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری کەمێک بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە. پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بە (1-٢) پلە لەگەل تۆمارەکانی رۆژی پێشوو.
خێراى با / خێرای با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )کم/س
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا
مەودای بینین (9-10) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 41
سڵێمانی : 38
دهۆک : 38
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 41
سۆران : 36
راپەرین : 37
گەرمیان : 43
بەشى پێشبینى / 16- 6- 2022