گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە ئامادەبوونی بارزانی

پارتى و سوننەکان لەهەولێر کۆدەبنەوە

2022.06.16 - 08:57
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى و سوننەکان لەهەولێر کۆدەبنەوە

ناس کورد-

هاوپەیمانی سەروەری بەسەرۆکایەتى خەمیس خەنجەر، نیازی خۆی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ پارتی لە هەولێر ئاشكرا كرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 محەمەد قوتەعیبە ئەلبەیاتی ئەندامی هاوپەیمانییەکە، (16ی حوزەیرانی 2022) بە رۆژنامەى فەرمى عێراقى وت، "سەرکردەکانی هاوپەیمانی سەروەری (ئەمڕۆ پێنجشەممە)، یان سبەی هەینی کۆدەبنەوە، کۆبوونەوەیەکی گرنگە لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی  لە هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوپەیمانی سەروەری لەگەڵ حزبەکەی بارزانی جێگیر و یەکگرتووە و ناگۆڕێت، هەڵوێستیان لەسەر زۆر پرس یەکگرتووە".

پێشتر پەرلەمانتارێکى پارتى رایگەیاند، هاوپەیمانى نوێ لە عێراق پێکدێت و ئەگەر مەرجەکانى حزبەکەى جێبەجێ بکرێت دەبنە بەشێک لەو هاوپەیمانییە.  

 

محەمەد سدیق خۆشناو (15-6-2022) بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاند ''پێم وایە ئەم جارە لە عێراق ھاوپەیمانیی نوێ پێک دێت، بەتایبەتی چوارچێوەی ھەماھەنگی، ئەگەر ھاوپەیمانیی نوێ دروست بێت، ئەوکات دەتوانن حکوومەت پێک بێنن".  

  

وتیشى "ئەگەر ھەر ھاوپەیمانییەک دروست بکرێت و بە مەرجەکانی ئێمە، وەک پارتی دیموکراتی کوردستان ڕازی بن، ئەوە دەچینە ناو ئەو ھاوپەیمانییە، پێشتریش پارتی مەرجی ھەبووە.''  

  

پەرلەمانتارەکەى پارتى باسى لەوەشکرد، تاکە چارەسەر، گەیشتنە بە ڕێککەوتن، چونکە بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن کاریگەریی نابێت و بۆ ڕەوشی ئێستای عێراق چارەسەر نییە و ئەگەرێکی دوورە.  

  

"حکوومەتی نوێ بەبێ سەدر کارێکی زەحمەتە، چونکە ئەگەر سەدر ببێتە ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی، ئەوکات دژی حکوومەت شەقام دەجووڵێنێت، لەبەر ئەوەی لەنێو پەرلەماندا نەماوە، دەبێتە ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی و شەقامی بەدەستەوە دەبێت"، پەرلەمانتارەکەى پارتى وایوت.