گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

ئامارى پێشمەرگە و لیواکان ئاشکراکرا

2022.06.15 - 20:52
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى پێشمەرگە و لیواکان ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

ژمارەی لیواکانى وەزارەتى پێشمەرگە لە 14 لیواوە بووەتە 19 لیوا و میلاکی وەزارەتەکەش لە 43 هەزار و 347ـوە بووەتە 56 هەزار و 575 پێشمەرگە، ئەوەش بەپێى راپۆرتی سێیەمی یاسای چاکسازی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتەکە کە حکومەتى هەرێم ناوەڕۆکەکەى ئاشکراکرد، دوای پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و گەڕاندنەوەی ئەو هێزانەی لە دەرەوەی وەزارەت بوون، ئێستا ژمارەی لیواکان لە 14 لیواوە بووەتە 19 لیوا و میلاکی وەزارەت لە 43 هەزار و 347ـوە بووەتە 56 هەزار و 575 پێشمەرگە.

 

هەر بەپێی راپۆرتەکە، فەرماندەییەکانی هێزەکانی پشتیوانیی یەک و دوو خراونەتەوە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە.