گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەک هەفتە

پێشبینى: شەپۆلێکى گەرماى بەتین بەڕێوەیە

2022.06.15 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى: شەپۆلێکى گەرماى بەتین بەڕێوەیە

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسى رایگەیاند، لە رۆژی ھەینیەوە ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەکەونەوە ژێر کاریگەری شەپۆلێکى گەرماوە کە نزیکەى هەفتەیەک دەخایەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (15-6-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە سبەی پێنجشەمەوە کاریگەری بارستە ھەوا فێنک سات بۆ سات لاواز دەبێت و لەسەر ناوچەکە نامێنێت.

 

دەشڵێت، لە رۆژی ھەینیەوە تا رۆژی چوارشەمەی ھەفتەی ئایندە کەشی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری کەش و ھەوایەکی تا رادەیەک گەرمەوە کە بەڕاورد بەم ماوەیە بە نزیکەی ٦ تا ٨ پلەی سیلیزی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بەم شێوەیەی خوارەوە لەم ماوەیەدا کاریگەری لەسەر پارێزگاکانی ھەرێم و ناوچەکە دەبێت.

 

پارێزگای هەولێر ٤٢ بۆ ٤٤ پلە

پارێزگای سلێمانی ٤١ بۆ ٤٢ پلە

پارێزگای دھۆک ٤٢ بۆ ٤٣ پلە

پارێزگای کەرکوک ٤٤ بۆ ٤٦ پلە

پارێزگای ھەڵەبجە ٤٢ بۆ ٤٣ پلە

ئیدارەی گەرمیان ٤٥ بۆ ٤٨ پلە

ئیدارەی راپەرین ٤٢ بۆ ٤٣ پلە

 

ئیدارەی سۆران ٤٠ بۆ ٤١ پلە