گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نزیکەی حەوت ملیۆن دۆلار

دوو پڕۆژەی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبه‌جێ ده‌كرێن

2022.06.15 - 11:01
App store icon Play store icon Play store icon
دوو پڕۆژەی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبه‌جێ ده‌كرێن

ناس کورد-

بە گوژمه‌ی نزیكەی شەش ملیۆن و 700 هەزار دۆلار، دوو پڕۆژەی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێن كە گرفتی ئاو لە بەشێكی زۆری ئەو دوو شارەدا چارەسەر دەكەن و لە كۆتایی ئەم مانگەشدا پڕۆژەكان بە فەرمی دەكرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بەو دوو پڕۆژەیە ڕایگه‌یاند: پڕۆژەكەی سلێمانی به‌ ناوی ( IQ-28 pak-4 lot1)، بریتییە لە ڕاكێشانی بۆڕیی 600ملم لەنێوان تاسڵوجە تاوەكو خەزانی سەرەكیی ئاو لە سەنتەری شاری سلێمانی لە نزیك سەرچنار، پڕۆژه‌كه‌ی هەڵەبجەش (IQ-28 pak-4 lot2)، بریتییە لە گۆڕینی تۆڕی ئاوی دوو گەڕەك و چارەسەركردنی ئاوەڕۆی چەند شوێنێكی سەنتەری شاری هەڵەبجە.


سەبارەت بە گوژمەی پرۆژەكانیش دەڵێت، گوژمەی پڕۆژەكان نزیكەی شەش ملیۆن و 700 هەزار دۆلارە و بەشێوەی قەرزی ژاپۆنی بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئاژانسی جایكا كە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هەیە، جێبەجێ دەكرێن و ئێستاش بەشێكی پڕۆژەكان كەوتوونەتە بواری كاركردنەوە، پڕۆژەكەی سلێمانیش ئێستا لە قۆناغی تێست دایە و لە كۆتایی ئەم مانگەدا هەردوو پڕۆژه‌ دەكرێنەوە.

me_ga.php?id=5322me_ga.php?id=5321me_ga.php?id=5319me_ga.php?id=5320