گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشى نوێ

بەرپرسەکەى فەتح کە بە شەش لیوا هەڕەشەى لەهەرێم کرد رونکردنەوە دەدات

2022.06.14 - 22:03
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسەکەى فەتح کە بە شەش لیوا هەڕەشەى لەهەرێم کرد رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارەکەى پێشووى فەتح لەبارەی لێدوانەکەی ئەم دواییەی، کە مشتومڕی بەرفراوانی لێکەوتەوە رونکردنەوە دەدات و هێرشێکى نوێش دەکاتە سەر بارزانى و حەلبوسی و خەنجەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەمید موسەوی (14ی حوزەیرانی 2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، چوارچێوە نوێنەرایەتی ئەو دەکات، بەڵام ئەو نوێنەرایەتى چوارچێوە ناکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ملکەچی دامەزراوە دەستوورییەکانن، پابەندن بە بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق و نەک دووبارەبوونەوەی هاوپەیمانییەکانی پێشوو کە هۆکاری ئەو کارەساتانە بوون کە بەسەر عێراقدا هات".

 

موسەوی دەڵێت "بەڵێ بە هەموو ئیرادە و متمانەیەکەوە دووبارەی دەکەمەوە، بە حەلبوسی و خەنجەر، و بنەماڵەی بارزانی دەڵێم.. عێراق ئەمڕۆ جیاوازە لە عێراق 2010-2014".

 

دەشڵێت، ڕێگە بەو سیاسەتمەدارانە نادرێت ئەجێنداى تورکیا و ئیمارات لە عێراق جێبەجێ بکەن.

 

شەوی ڕابردوو حەمید موسەوی، پەرلەمانتاری پێشووی فەتح لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا هێرشی کردە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سەروەری و بە زمانی هەڕەشە ڕایگەیاند، شەش لیوای سەربازییان لەسەر سنورەکانی هەرێمی کوردستانن.     

 

ئەو قسەیەى موسەوی کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە و بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی وەڵامیدایەوە و وتى، "بارزانی بە هەڕەشە، بەهێزتر دەبێت."