گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی چوارچێوەی شیعی

بەرپرسێكی سەدر ئامۆژگارییەك ئاڕاستەی بارزانی دەكات 

2022.06.14 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێكی سەدر ئامۆژگارییەك ئاڕاستەی بارزانی دەكات 

ناس کورد-

 

ئەندامێکى مەكتەبی راگەیاندنی رەوتی سەدر رایگەیاند، مەسعود بارزانی پێویستی بە تانەدانە لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەى نادەستورى بوونى هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عسام حسێن لە تویتێکدا (14-6-2022) ئاماژەى بەوەکردووە، رەنگە بارزانی داوا لە شاندی چوارچێوەى هەماهەنگى بکات بڕیارێک بدەن کە دواتر نەتوانرێت لە دادگای فیدراڵی تانەى لێبدرێت لەبارەى دەستوری بوونی هەناردەکردنی نەوت پێش ئەوەی دانوستانیان لەگەڵیان بکات.

 

دەشڵێت رەنگە دورتر بڕوات بۆ ئەوەی هەناردەکردنەکە دوور بێت لە پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیدا، "پێموایە چوارچێوەکە، لە ئەنجامی گۆشەگیری سیاسییان، بەم مەرجە رازی دەبن، چونکە دوورکەوتنەوە لە پرۆژەی سەدر پێویستی بە باجێکى قورسە".

 

بەرپرسەکەى رەوتى سەدر دەڵێت بارزانى دەبێت ئاگاداری باجى لەو شێوەیە بێت لەگەڵ ئاسانى بەدەستهێنانی داواکارییەکەى لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە گەرەنتی یاسایی کە نەتوانرێت تانەى لێبدرێت.