گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پێشبینى: هەواى فێنک و تۆز و خۆڵ لە ئاسمانى هەرێم دەمێننەوە

2022.06.14 - 19:24
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى: هەواى فێنک و تۆز و خۆڵ لە ئاسمانى هەرێم دەمێننەوە

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی رایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە لەگەڵ مانەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم لە ھەوادا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (14-6-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سبەی چوارشەمە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم لەھەوادا.

 

دەشڵێت، لە ئەنجامی مانەوەی کاریگەری بارستە ھەوای فێنک لەسەر کەشی ناوچەکە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٥ بە ٢٣، ھەولێر ٣٦ بە ٢٤ پلە، دھۆک ٣٦ بە ٢٤ پلە ، ھەڵەبجە ٣٧ بە ٢٤ پلە ، کەرکوک ٣٨ بە ٢٦ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٤١ بە ٢٦ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٦ بە ٢٣ پلە، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٤ بە ٢١ پلە.

 

بەپێی پێشبینى ئەو شارەزایە، خێرای با بەشێوەیەکی مامناوەند کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە چالاک دەبێتەوە لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە بەخێرای ١٥ تا ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.