گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی کوردستان لەسەر هاتنی هێز بۆ گوێڕ قسەی کرد

2022.06.14 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی کوردستان لەسەر هاتنی هێز بۆ گوێڕ قسەی کرد

ناس کورد-

لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بابەتی چوونی هێزی نایاسایی بۆناو گوێڕ ناڕاستە و "هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان لە کورتە ڕوونکردنەوەیەکدا (14ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "بەدواداچونمان کردووە لەسەر ئەو دەنگۆیەی کە گوایە هێزی نایاسایی چونەتە ناو گوێڕەوە،لێرەوە بە ئێوەی بەڕێز ڕادەگەیەنین ئەو بابەتە هیچ ئەصڵ و ئەساسی نییە و پێویست بە دڵەراوکێ ناکا".

 

دەشڵێت، پێشمەرگە لە هەرشوێنێك بێت، دڵنیا بن هیچ چەکدارێك ناتوانێت ئارامی ئەو ناوچەیە بشێوێنێت."