گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دوای کشانەوەی سەدر

2022.06.14 - 15:11
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دوای کشانەوەی سەدر

ناس کورد- 

بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراق لەدوای کشانەوەی سەدر ڕاگەیاند و دەڵێت، پێویستە هەوڵبدرێت سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان بەشداربن لە حکومەتی نوێی عیراق و جیاوازییەکان بخەنە خزمەت ھێنانەدی ئامانجە باڵاکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە 14-6-2022، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی، هاوپەیمانی عەزم و بزووتنەوەی بابلیون کۆبوونەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و رێگەچارەکانی پەلەکردن لە تەواوکردنی ئیستیحقاقە دەستوورییەکان بەبەشداری هەموو هێزە نیشتمانییەکان تاوتوێ کران.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەشدارانی کۆبوونەوەکە دووپاتیان کردەوە کە قۆناغی داهاتوو گرنگە و پێویستی بە پەلەکردن لە دەستپێکردنی هەنگاوە کردەییەکانی تەواوکردنی ئیستیحقاقە دەستوورییەکان، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی گونجاو هەیە کە توانای جێبەجێکردنی داواکاری عیراقییەکانی هەبێت، ژیانێکی شایستە دەستەبەر بکات و ئاسایش و سەقامگیریش بۆ هەمووان دابین بکات.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە یەکخستنی ھەوڵەکان کردەوە بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە ببێتە ھۆی سەقامگیری زیاتر لە وڵات و ھەنگاو و ئاڕاستە سیاسییەکانیش لەچوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی و بنەما دەستوورییەکان بنرێن.

 

بافڵ تاڵەبانی راشیگەیاندووە، "هەوڵبدرێت سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان بەشداربن لە حکومەتی نوێی عیراق و جیاوازییەکانمان بخەینە خزمەت ھێنانەدی ئامانجە باڵاکان، چونکە ئەگەر بمانەوێت وڵاتێکی ئارام، ئاوەدان و پێشکەوتوو بونیادبنێین، پێویستمان بەوەیە ھەموومان پێکەوە شان بدەینە بەر راپەڕاندنی ئەرکە چارەنووسساز و نیشتمانییەکان. ئەمەش ئەو سیاسەتە دروست و حەکیمانەیەیە کە یەکێتی کار بۆ بەدیهێنانی دەکات." 

 

ئەوەش هاتووە، "چوارچێوەی هەماهەنگیش داوای لە هەموو هێزە کاریگەرەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عیراق کرد بەشداری گفتوگۆکان بکەن. ئامادەییشی دەربڕی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان لەسۆنگەی باوەڕبوون بەوەی کە دەبێت حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی بەهێز بێت، خزمەتگوزاری پێشکەش بکات، یەکپارچەیی و سەروەری وڵات بپارێزێت و بەشداربێت لە پاراستنی رۆڵ و پێگەی عیراق لە ناوچەکەدا."