گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ببینە چی ڕوودەدات

بەڤیدیۆ؛ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا

2022.06.14 - 10:46
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا

ناس کورد- 

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری هەولێر شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا، هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت، هیچ تاوان و خەتایەکی نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (سێشەممە 14-6-2022) ڕایگەیاند، "بەداخەوە کاتژمێر7:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 100مەتری پێکدادانێک ڕوویدا لەنێوان نیسانێکی تایبەت و ماتۆرسکیلێکی سێ تایە، لەدەرەنجامی ڕوداوەکەش شوفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستدا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە هیچ تاوانێکی نەبوو، چونکە لەڕێڕەوی خۆی دەڕۆیشت، کاتێک گەیشتە نزیک شوێن پێچێک هەر بەردەوام بو لەڕۆیشتن، بەڵام نیسانێکی تایبەت کەلەلای چەپیەوە دەهات و بەنیازبو بچێتە ناو شەقامێک لەلای ڕاستی خۆیەوە یەکسەر پێچیکردەوە بەبێ ئەوەی دڵنیابێت لەبونی ماتۆرسکیل یان ئوتومبێلێک لەو لایەی کە بەنیازبوو بۆی بچێت بۆیە پێکدادان دروست بوو."