گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا

2022.06.14 - 10:39
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا

ناس کورد- 

بەگوێرەی میدیای فەرمیی یەکێتی، شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەردانەکەی شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا لەدوای کشانەوەی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق و گۆڕانکارییەکان لە پرۆسەی سیاسیی عێراق دێت. 

 

فازڵ مەواد، ئەندامی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "چوارچێوەی هەماهەنگی لە سەرەتاوە چەندین دەستپێشخەریی خستەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی سازانی نیشتیمانی."   

  

هاوکات سەبارەت بە پێشنیازی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، باسی لەوەکرد، "لە کۆبوونەوەی دوێنێی چوارچێوەی هەماهەنگی بیروبۆچوونی زۆر خرانەڕوو، بەڵام لە ئەنجامدا دەبێت پرۆسەی سیاسی بەردەوام دەبێت و ئەو بۆشاییەی هەیە پڕبکرێتەوە، چونکە ئێمە هۆکار نەبووین بۆ کشانەوەی سەدر."   

  

زیاتر بخوێنەرەوە: پەیامێک لە بارەگای بارزانییەوە سەبارەت بە بوونی هێزی سەربازیی لە سنوری هەرێم  

  

سەبارەت بەوەی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هاوڕان لەسەر ئەوەی بەبێ سەدر حکومەت پێکبهێنن، مەواد ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەر سەدر سور بێت لەسەر بڕیارەکەی، ئەوا دەبێت شوێنی پەرلەمانتارەکانیان پڕبکرێتەوە و دواتر لەگەڵ کورد و سوننەکان و پێکهاتەکان حکومەت پێکبهێنرێت."   

  

ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە داوا لە بەڕێز بارزانی و حەلبوسی دەکەین بێنەسەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان بکەین بۆ پێکهێنانی حکومەتی سازانی نیشتیمانی."   

  

هاوکات لەبارەی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، ئەندامەکەی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، "تاوەکو ئێستا ڕێکنەکەوتوون لەسەر دیاریکردنی کەسایەتییەک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بەڵام خواستی زۆرینەی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە شیعەکانە کە نوری مالیکی کاندیدی سەرۆک وەزیران بێت."