ناس کورد-
ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم لەسەر ڕووداوەکەی دوێنێی دادگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڕیاریان داوە به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی دروستبوونی رووداوه‌كه و ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
له رۆژی 13/6/2022 له‌ناو دادگای سلێمانی رووداوێكی هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند ئافره‌تێك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان روویدا، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆمان سه‌باره‌ت به‌و رووداوه ناخۆش و نه‌خوازراوه، بڕیارماندا به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی دروستبوونی رووداوه‌كه و ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه، ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
14/6/2022