گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی کشانەوەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.06.14 - 09:33
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی کشانەوەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە پشکى پارتى لەبارەی دەنگۆی کشانەوەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، تائێستا هیچ بڕیارێک لەوبارەیەوە نەدراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پشکی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (سێشەممە 14-6-2022) ڕایگەیاند، "لەدوای کشانەوەی سەدرییەکان لە پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانیی سێ قۆڵیش گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و بەشێکی لێ دەبێتەوە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو پارتی و هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان کۆببنەوە بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەی کارکردنیان و بڕیاردان لەوەی ئایا پێکەوە بەردەوام بن یاخود هاوپەیمانێتییەکە هەڵبوەشێتەوە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پەیامێک لە بارەگای بارزانییەوە سەبارەت بە بوونی هێزی سەربازیی لە سنوری هەرێم

 

 

هاوکات سەبارەت بە دەنگۆی کشانەوەی پارتیش، شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکرد، "تائێستا هیچ بڕیارێکى سیاسى نییە بۆ دەستلەکارکیشانەوەى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق، بەڵام هەرکات سەرۆک بارزانى بڕیاریدا ئێمە لە فراکسیۆنى پارتى لەماوەى چەند چرکەیەکدا فەرمانى سەرۆک جێبەجێ دەکەین و ڕۆحمان فریای دەکەین."