گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

پەیامێک لە بارەگای بارزانییەوە سەبارەت بە بوونی هێزی سەربازیی لە سنوری هەرێم

2022.06.14 - 08:58
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە بارەگای بارزانییەوە سەبارەت بە بوونی هێزی سەربازیی لە سنوری هەرێم

ناس کورد- 

بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی وەڵامی هەڕەشەکانی ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگیی دایەوە بە بوونی شەش لیوای سەربازییان لەسەر سنوری هەرێم و دەڵێت، "سەرۆک بارزانی بە هەڕەشە، بەهێزتر دەبێت." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی ڕابردوو حەمید ئەلموسەوی، پەرلەمانتاری پێشووی فەتح لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا هێرشی کردە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سەروەری و بە زمانی هەڕەشە ڕایگەیاند، شەش لیوای سەربازییان لەسەر سنورەکانی هەرێمی کوردستانن.   

 

زیاتر بخوێنەرەوە: هەڕەشەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە: شەش لیوامان لەسەر سنوری هەرێمە

 

 

لە وەڵامدا عەرەفات کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، " چۆن دەتوانین هاوپەیمانیی ئەو عەقڵیەتە بین، ئەگەر دێڕەکانی مێژووت بخوێندایەتەوە دەتزانی سەرۆک بارزانی بە هەڕەشە، هێز و خۆڕاگری زیاتر دەبێت، بۆیە شتێک لە مێژوو بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی سنووری خۆت و قەبارەی خۆت بزانیت لە بەرامبەر لوتکەی بەرزی چیاکان."