گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

70 تریلیۆن دینار ڕێژەی کورتهێنانی بودجەی 2020ى عێراق دەبێت

نەوتى هەرێم و بودجەى ساڵى داهاتوى عێراق تەوەرى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى عێراقە

2019.07.31 - 10:47
App store icon Play store icon Play store icon
نەوتى هەرێم و بودجەى ساڵى داهاتوى عێراق تەوەرى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى عێراقە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح کێشەی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا و بودجەیساڵى 2020ى عێراق، گرنگترین تەوەری ئەمڕۆی میواندارییەکەی هەردوو وەزیرى دارایی و نەوتى عێراق و بەرپرسى دەستەى چاودێرى بۆ پەرلەمان. . جەمال کۆچەر، پەرلەمانتاری کورد و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هەردوو لیژنەی دارایی و نەوت و زەی پەرلەمانی عێراق، میوانداریی هەردوو وەزیری دارایی و نەوت و بەرپرسی دەستەی چاودێری دارایی عێراق دەکەن لە پەرلەمانی عێراق". . ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەشکرد، میواندارییەکە بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی سەرەکین، ئەوانیش بریتین کێشە نەوتییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی عێراق و پشکی هەرێم لە بودجەی 2019ەو داڕشتنەوەی بودجەی 2020ى عێراق. . بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، مەترسییەکى گەورە لەسەر ئابوری عێراق هەیە لە 2020دا، پێشبینی دەکرێت لە بودجەی ساڵى داهاتوو ڕێژەی کورتهێنان بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا بگاتە نزیکە 70 تریلیۆن دینار، کە ئەوەش پارەیەکی یەکجار زۆرە، دەبێت حکومەت پلانی ستراتیژی تۆکمە دابڕێژێت بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی ئەو کورتهێنانە. . "ئەگەری زۆرە حکومەتی عێراق بودجەی هەرێمی کوردستان ببرێت لە بودجەی 2020دا ئەگەر هەرێم نەوتەکەی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ نەکات، بەڵام لەو بڕوایەدا نیم مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕێت ئەگەر هەرێم نەوەتەکەشى ڕادەست نەکات"، جەمال کۆچەر وای وت. . .