ناس کورد-
کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی کۆتایی هات و ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی سەرجەم لایەنەکان گفتوگۆ بکەن بۆ دۆزینەی چارەسەرێکی ڕاستەقینە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری (دووشەممە 13-6-2022) ڕایگەیاند، " له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر واقعی ئابووری و خزمه‌تگوزاری وڵات كرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە کۆبوونەوەکەدا هه‌رسێ سهرۆکایهتییهكه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه بانگهێشتی سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان بكرێت بۆ یەکخستنی ڕیزەکانیان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ڕاستەقینە بۆ دۆخی سیاسی."