گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە.. داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات

2022.06.13 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە.. داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات
 
 
 


ناس کورد- 

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پێویستە هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی ئاو و خۆراک و دەشڵێت، ئەرکی سەرەکی حکومەت و کۆمەڵگە و هاووڵاتییانە پارێزگاری لە سامانی ئاو بکەن و بەفیڕۆی نەدەن.

 

 
 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 13ی حوزەیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کرد و لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لێ کرا.



ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕاپۆرتێکی دەربارەی کار و چالاکی و پڕۆژەکانی وەزارەت و بەرنامە و پلانەکانیان بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خستەڕوو. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا، وێڕای ئاماژەدان بە بەردەوامبوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، لە گرنگیدان بە کشتوکاڵ وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز، ڕاگەیاند، " خوای مەزن سروشتێکی جوان و خاکێکی بەپیتی بە هەرێمی کوردستان بەخشیوە و پێویستە بە باشترین شێوە، سوودی لێ وەربگرین و بیخەینە خزمەتی خەڵکی کوردستان و گەشەپێدانی ئابووری."

 

سەرۆکی حکومەت جەختیشیکردووەتەوە، " پێویستە هەموو هەوڵێک بخەینەگەڕ لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی ئاو و خۆراک و پشتگیریکردنی بەرووبوومی ناوخۆیی و بەرهەمی جووتیارانی کوردستان، لە هەموو سەردانەکان بۆ وڵاتانی دەرەوە و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتانە، يەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکان، گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و دۆزینەوەی بازاڕ بووە بۆ بەرووبوومی ناوخۆیی." 

 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە گرنگیی بەفیڕۆنەدانی ئاو و پاراستنی ئاوی ژێر زەوی و بایەخدان بە بەنداوەکان و گلدانەوەی ئاو و دروستکردنی بەنداوی نوێ کردووە و ڕایگەیاندووە، "بەنداوەکان جگە لە سوودی کشتوکاڵی و بەرهەمهێنانی کارەبا، دەکرێت وەک پڕۆژەی گەشتوگوزاریش سوودیان لێ وەربگیرێت، بۆیە ئەرکی سەرەکی حکومەت و کۆمەڵگە و هاووڵاتییانە بەگشتی، پارێزگاری لە سامانی ئاو بکەن و بەفیڕۆی نەدەن ." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆکی حکومەت، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە شارەکان و لە بەرچاوگرتنی مەرجە ژینگەییەکان لە بیناسازی و پاراستنی دارستانەکان و بایەخدانی زیاتر بە پارک و باخچەکان کرد وەک ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا.