گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوڵاتى سڤیل لە گوندەکە نه‌ماون

به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى هه‌سه‌ده‌ لەبارەی شەڕی باغۆزەوە بۆ ناس كورد ده‌دوێت

2019.03.14 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى هه‌سه‌ده‌ لەبارەی شەڕی باغۆزەوە بۆ ناس كورد ده‌دوێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا

 

هیچ هاوڵاتییەکی سڤیل لە باغوز نەماون و شەڕی کۆنترۆڵکردنەوە گوندی باغوزی دواین پێگەی چەکدارانی داعش دەستیپێکردووە، ئەوەش بە وتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

 

مستەفا بالی به‌رپرسى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) تایبه‌ت به‌ ناس كورد-ى راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و هه‌زار و 300 چه‌كدار و خێزانى چه‌كداره‌كان له‌ كۆتا سنوورى باغۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا خۆیان ڕاده‌ستى شه‌ڕڤانان كردووه‌.

 

لەبارەی بوونی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناو گوندەکە، بالی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئێستا هیچ هاوڵاتیه‌كى سڤیل له‌ناو ئه‌و ناوچەکانی داعش ده‌سه‌ڵاتداره‌ تێیدا نه‌ماون، "ئه‌وانه‌ى ماون چه‌كدارانى داعش و خێزانه‌كانیانن، ئێمه‌ ئه‌وانه‌ به‌ سڤیل نابینین و شه‌ڕى كۆنتڕوڵكردنه‌وه‌ى ته‌واو باغۆز ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌".

 

هاوکات نورى مه‌حمود، وته‌بێژى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل “یه‌په‌گه‌” تایبه‌ت به‌ ناس كورد لەبارەی دوا قۆناغی شەڕی داعشەوە ڕایگەیاند، هێزه‌كانیان له‌باغۆز به‌رده‌وامن له‌ ڕزگاركردنى هاوڵاتیانی سڤیل، تا ئێستا زیاتر له‌ 6 هه‌زار هاوڵاتى و خێزان و منداڵانى چه‌كدارانى داعش له‌ناوچه‌كه‌ ڕزگاركراون، وتیشی: “ئامانجى سه‌ره‌كى ئێستامان ده‌ربازكردنى خه‌ڵكى سڤیله‌، ئه‌گینا چه‌كدارانى داعش له‌ڕوى سه‌ربازى تێكشكاون و له‌ ماوه‌یه‌كى كه‌مدا كۆتاییهان پێده‌هێنین.”