گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سوتەمەنى هەولێر باسى دابەزاندنى نرخى بەنزین دەکات

2022.06.13 - 15:22
App store icon Play store icon Play store icon
سوتەمەنى هەولێر باسى دابەزاندنى نرخى بەنزین دەکات

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر دابەزاندنى نرخى بەنزین دەبەستێتەوە بە زۆرى هاوردەکردنییەوە و دەڵێت بازرگانان سەرپشک کراون لە هاوردەکردنى سوتەمەنى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر، بە پێگەى فەرمى پارتى وت "بەردەوام بەھۆی خراپی کوالێتی بەنزین، بەنزینخانەکان سزا دەدرێت و تەنھا لە ماوەی چەند ڕۆژێک ٣٠ بەنزینخانەمان سزاداوە، کە بەنزینی خراپیان فرۆشتووە و کوالێتیشی خراپە، بۆیە ھەر بەنزینخانەیەک بەنزینی خراپ بفرۆشێت سزادەدرێت".

 

وتیشى "بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ھاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوە بەردەوامە و بازرگانان سەرپشک کراون لە ھێنانی بەنزین و ئەوانیش بەپێی بارودۆخی خۆیان بەنزین ھاوردە دەکەن، بەڵام ئەگەر زۆر ھاوردە بکرێت کاریگەری لەسەر نرخەکەشی دەبێت و ھەرزانتر دەبێت".